به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەسر حەریری لە ئەو نامەیە هەوڵی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ واژۆی ڕێککەوتننامە لەگەڵ کوردەکان لەبورای سەرمایەدانەری لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریا و فرۆشی نەوتی ئەو ناوچەیەی ئیدانە کرد و ئەو کارەی نیشاندەری هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا وەسف کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەریری زیادی کرد: ئەو سەرچاوەگەلە هی خەڵکی سووریایە و لایەنێک مافی نییە ئەوە بفرۆشێت و ئەو دۆخە کە بە هۆی شەڕەوە دروست بووە، ئەگەری هەیە پاشهاتی خراپی بەدواوەبێت و ببێتە هۆی شەڕی چەکدارەی لە ناو وڵات.
ڕێبەری هاوپەیمانی دژبەرانی دەوڵەتی سووریا، دەوڵەتی ئەمریکایان هاوپەیمان، دۆست و پشتیوانی ڕاستەقینەی نەتەوەی سووریا وەسف کرد و داوای لە واشنتۆن کد کە لە ڕێککەوتنی واژۆ کراو لەگەڵ کوردەکان پێداچوونەوە بکات.
342/